کوردستانی
ئەو خوێندكارانەی پارەی كرێی خوێندنیان داوە بۆیان ناگەڕێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمساڵ بە دوو كاتی جیاواز كرێی خوێندنی پارالێڵ لەسەر دوو بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا داشكێنرا، بەڵام هەموو خوێندكاران لەم بڕیارە سودمەند نابن.
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی كارگێڕیی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی رایگەیاندووە، دوای هەردوو قۆناغەكەی داشكاندنی كرێی پارالێك زەحمەتە ئەو خوێندكارانەی پارەكەیانداوە بۆیان بگەڕێتەوە.
وتیشی، لە حكومەتدا پارە لە هەر كەسێك وەردەگیرێت بە پسوولەی (37ئەلیف) وەردەگیریت، واتا دەبێتە داهاتی كۆتایی، بۆیە هەر پارەیەك بەو پسوولەیە وەربگیرێت گێڕانەوەی زۆر ئەستەمە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تەنها ئەو خوێندكارانە لە هەردوو قۆناغی داشكادنەكە سوودمەند دەبن كە تاوەكو دەرچوونی بڕیارەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنی وەزیران، پارەی پارالێڵیان نەداوە بە زانكۆكان.
ئ پ