کوردستانی

نەوەی نوێ بۆ بەشداریكردن لە حكومەت پڕۆژەیەک دەداتە یەكێتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوەی نوێ بۆ بەشداریكردن لە حكومەت پڕۆژەیەک دەداتە یەكێتی
مەودا میدیا-

رێبوار ئەوڕەحمان، سەرۆكی وەفدی نەوەی نوێ رایگەیاند، پڕۆژەیەکیان بۆ بەشداریكردن لە حكومەت داوەتە یەكێتی و ئەوان گفتوگۆی لەبارەوە دەكەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پڕۆژەکەش بریتیە لەوەی، لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن بۆ دوو بەرە دابەشببن و هەر بەرەیەك سەرۆك وەزیرانی وەرگرت،  واز لە تەواوی پۆستەكانی تر بهێنێت".

ئەوەشی خستەڕوو "پڕۆژەكەی نەوەی نوێ یەكێكە لەو پڕۆژانەی كە توانای گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی هەی لە هەرێمی كوردستان".

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەستیان بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کردووە. 

ب ح
Qaiwan
Qaiwan