گێتی

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی بەشی کونسوڵی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشقی بە توندی ئیدانە کرد.

ناسر کەنعانی، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند "ئەو هێرشەی ئیسرائیل پێشێلكردنى ئاشكرای یاسا و ڕێسانێودەوڵەتییەکانه‌ بەتایبەتی به‌ ئامانجگرتنى كه‌سه‌  دیبلۆماسییه‌كان".

وتیشى "پێویسته‌ ئەو ‌هەڵمەتە بە توندترین شێوە لەلایەن کۆمەڵگای جیهانی و نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ئیدانە بکرێت".

هەروەها "کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای پارێزراوبوونی مافی خۆی، بكه‌رانى ئه‌و هێرشه‌ له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا ته‌مبێ ده‌كات".

رۆژى رابردوو ئیسرائیل باڵیۆزخانه‌ى ئێرانى له‌ دیمه‌شق به‌ ئامانجگرت و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران كوژران.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan