گێتی
سەڵاحەدین دەمیرتاش:ئەوانەی رێز لە ئیرادەی گه‌ل ناگرن وانەیان لە 10 ساڵی رابردوو وەرنەگرتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به دوورخستنەوەی كاندیده سەركەوتووەكەی وان، سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێكی بڵاوكردەوە و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئەوانەی رێز لە ئیرادەی گەل ناگرن وانەیان لە 10 ساڵی رابردوو وەرنەگرتووە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی گەلی دیموکراتی "هەدەپە" کە لە ئێستادا لە زیندانه، لە په‌یامه‌كه‌یدا كه له‌سه‌ر دوورخستنەوەی عەبدوڵا زێدان، کاندیدە سەرکەوتووه‌كه‌ی شارەوانی وان بڵاوى كرده‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو، کاتێک هەوڵی درێژکردنەوەی رێگای گفتوگۆ و ئاشتیی دەدەن سەرەڕای ئەو هەموو نایاساییە، هەندێک لایەن بەردەوامن لە مامەڵەی خراپ.
راشیگه‌یاندووه، لە شەوی هەڵبژاردن ئەردۆگان وتی کە رێز لە ئیرادەی گەل دەگرێت، بەڵام بەداخەوە ئەوەی لە وان روویدا لەگەڵ پەیامەکەی یەکناگرێتەوە، ئەم رێگایە رێزگرتن نییە لە ئیرادەی گەل، نە گەل و نە خودا ئەمە قبوڵ ناکەن، وتیشی، چاوەڕێ دەکەین بڵێیت بوەستە.
له په‌یامه‌كه‌ى ده‌میرتاش، ئه‌وه‌ش هاتووه، ئێستا کاتی ناکۆکی و نیگەرانی نییە، بەڵکو کاتی بنیادنانی ئاشتییە، بۆیە لەسەر سیاسەتمەداران و فەرمانرەواکانی وڵات پێویستە گوێ لە دەنگی گەلی کورد بگرن.
ئه‌م پەیامەى هاوسەرۆکی پێشووی "هەدەپە" دوای ئەوە هات، وه‌زاره‌تی دادگای توركیا بڕیاریدا به لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی وان له عەبدوڵا زێدان، كاندیدی "دەم پارتی" به بیانووى ئه‌وه‌ى كێشه‌یی یاسایی هه‌یه، لە کاتێکدا 55%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، وه له جێگه‌ی ئه‌و بڕیارى دەستبەکاربوون بۆ كاندیدێكی "ئاكپارتی" ده‌ركرا، كه له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
به‌و هۆیه‌شه‌وه، لە وانى باکوورى کوردستان خۆپیشاندان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووى یەکتر بوونەوە.
پ ح ع