کوردستانی
شارهوانیی سلێمانی سهبارهت به پێدانى زهوی به فهرمانبهران كۆبووهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سهبارهت به بڕیارى پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی كۆبووەوە رایگهیاند، پەلەكردن و دانانی میكانیزم و خستنە بواری جێبەجێكردنی ئەو بڕیاره كۆمەڵێ پێداویستیی دەوێت، كە بەشێوەیەك بێت لە خزمەتی فەرمانبەراندا بێت.
ئهمڕۆ چوارشهممه 3ى نیسانى 2024، لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشكراى كرد، دەستپێكی كۆبوونەوەكە بە گفتوگۆیەكی چڕ لەسەر بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و كۆبوونەوەی رۆژی 2/4/2024 ى وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرۆكی شارەوانیی و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
ئاماژهى بهوهشكردووه، ئەندامانی ئەنجوومەن تاووتوێی بڕیارەكەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەو كۆبوونەوەیەی دوێنێ لە وەزارەتی شارەوانیی كرا، تایبەت بە پەلەكردن و دانانی میكانیزم و خستنە بواری جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەوە، كە كۆمەڵێ پێداویستیی دەوێت، كە بەشێوەیەك بێت لە خزمەتی فەرمانبەراندا بێت.
ئهوهش هاتووه، ئەنجوومەنی شارەوانیی پێشنیازی ئەوەی كرد; كە ئەم بڕیارە تەنها فەرمانبەران نەگرێتەوە و، بەڵكو هاوڵاتییانیش بگرێتەوە بە تایبەتی ئەو هاوڵاتییانەی خێزاندارن و خاوەن منداڵێكی زۆرن و تا ئێستا سوودمەند نەبوون و خاوەنی یەكەی نیشتەجێبوون نین.
پ ح ع