تەندروستی

بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ سلێمانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن ئه‌نجامدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ سلێمانى  نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن ئه‌نجامدرا

مه‌ودا میدیا-

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی ئاشكراى ده‌كات، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ سلێمانى  نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی ده‌گمه‌ن له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت كه‌ بۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان كراوه‌.

ئه‌مڕۆ 4ى نیسانى 2024، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌كارهێنانی ئامێری (ECMO) به‌سه‌ركه‌وتووی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆڕییه‌كانی دڵ له‌سلێمانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی تایبه‌ت بۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان دانیشتووی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامدرا، ئه‌م ئامێره‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌سه‌ركه‌وتووی له‌ سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌كاربهێنرێت.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، ئه‌م ئامێره‌ ده‌توانێت یارمه‌تی ئیشكردنی دڵ و سییه‌كان بدات بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و توانرا به‌سه‌ركه‌تووی بۆ ئه‌و منداڵه‌ دابنرێت كه‌ له‌زكماكییه‌وه‌ كونێك له‌نێوان هه‌ردوو گوێچكه‌ڵه‌ی دڵی هه‌بوو و خوێنهێنه‌ری سییه‌كانی راستی، ده‌ڕژانه‌ ناو شاخوێنهێنه‌ری سه‌ره‌وه‌ (SVC) له‌وێشه‌وه‌ بۆ گوێچكه‌ڵه‌ی راست كه‌ خۆی پێویسته‌ بڕژێنه‌ ناو گوێچكه‌ڵه‌ی چه‌په‌وه‌.(Partial anomalous pulmonary venous return and ASD secundum). نه‌خۆشه‌كه‌ دوایی نه‌شته‌رگه‌ری توشی سستی سكۆڵه‌كانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی سییه‌كان (Bi ventricular failure and severe pulmonary hypertension)بووبوو.


ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، نه‌خۆشه‌كه‌ پاش مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له‌سه‌ر ئامێری (ECMO)، مانه‌وه‌ی بۆماوه‌ی 15 رۆژ له‌به‌شی چاودێریی ورد و چه‌ند  رۆژێك  له‌قاوش، به‌ ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ ده‌رچوو نێردرایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

ته‌ندروستیی سلێمانى ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه‌، ئه‌م پرۆسیجه‌ره‌ به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی (د. دیار و د. عیرفان) به‌ هاوكاریی پزیشكانی پایه‌ بڵندی نه‌شته‌رگه‌ری سنگ و دڵ و بۆرییه‌كانی خوین ( د. یاد ، د. ژیر ، د. شێرۆ)، پزیشكانی پایه‌ بڵندی بێهۆشكاری (د. كۆژین ، د. ڤان ، د. نوا) وه‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ به‌تایبه‌ت به‌شی  چاودێری ورد و به‌شی پێرڤیوژن ئه‌نجامدرا.

 پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە لاوازەکانی ژن لە کاتی کارکردن دا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب