کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ مامۆستایانی سنووری ئیدارەی گەرمیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ مامۆستایانی سنووری ئیدارەی گەرمیان
مەودا میدیا-

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگرتنی دەوام و قەدەغەی هاتووچۆ و داوکەوینی مووچە له‌سه‌ر داواكاری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌ی مامۆستایانی كه‌لار قیستی ئه‌م مانگه‌ی پرۆژه‌كه‌ی دواخست.

ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڵاویکردەوە "دوای ئه‌وه‌ی به‌شیك له‌مامۆستایان داوایانكرد ئاسانكاری بكریت له‌پێدانی قیستی مانگانه‌ی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان به‌هۆی دۆخی دارایی و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان".

ئاماژە بەوەشکراوە "به‌ڕیز سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌كه‌ ئه‌نجامدا و داوایلێكرد قیستی ئه‌م مانگه‌ی  پرۆژه‌كه‌ دوابخات".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "له‌به‌رامبه‌ردا وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌كه‌ ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی و بڕیاریدا قیستی مانگی 3ی پرۆژه‌ی مامۆستایان دوابخریت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان