کوردستانی
داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت بەهانای تووشبووانی تالاسیمیاوە بچن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆکردن و نەچوونە دەرەوەی هاوڵاتییان بەشێوەیەکی ئازادانە کێشە بە تووشبوونی نەخۆشی تالاسیمیا دروستبووە، چونکە هاوڵاتییان وەک پشووتر ناچن بۆ خوێن بەخشین کۆمەڵی تالاسیمیای کوردستان لە شاری هەولێر داوای بەهاناچوونەوەی ئەو تووشبووانە دەکات.
سروە عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵی تالاسیمیای کوردستان لە شاری هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەچوونی هاوڵاتییان بۆ خوێن بەخشین بووەتە کێشەیەک بۆ تووشبووانی تالاسیمیا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا لەرێگەی کۆمەڵەی خوێن بەخشانەوە بانگەوازێکمان کردووە بەمەبەستی پێدانی خوێن بۆ ئە نەخۆشانە سوپاسی رێکخراوەکانی خوێن بەخشان و لایەنی پەیوەندیدار دەکەین کە بەدەم بانگەوازەکەمانەوە هاتوون، بەڵام ئەو رێژەیە ئەوندە نییە کە بەشی سەرجەم نەخۆشەکان بکات، چونکە رێژەی خوێن لە بانکی خوێن دابەزیبوو".
سروە عەلی وتی "تووشبووانی ئێمە خوێن وەردەگرن، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا بۆ ماوەی چەند رۆژێک دوا دەکەوێت لەکاتەکەی خۆیان".
وتیشی "داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەین کە دەیانەوێت خوێن ببەخشنن و بەهانی تووشبووانی تالاسیمیاوە بێن پەیوەندییمان پێوە بکەن و بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی دەچین بەشوێنیاندا و دەیان هێنین و دەیان بەینەوە".
تێبینی ئەو کەسانەی خوێن دەبەخشن لە شاری هەولێر دەتوانن پەیوەندیی بەم ژمارە تەلوفونانە بکەن:
-07504512878
-07504652128
-07507415445