کوردستانی

داواكاری گشتی وەڵامی مەسرور بارزانی دایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داواكاری گشتی وەڵامی مەسرور بارزانی دایەوە
مەودا میدیا-

داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان وەڵامی داواكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دایەوە بۆ بەدواداچوون لەسەر دوو بڕە پارەی حكومەت.

لە راگەیەندراوێكی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان هاتووە "بەدواداچوون بۆ ئەو دوو بابەتە دەكرێت ولیژنە پێكهێنراوە لەبارەی ئەوەی دەوترێت یەك ملیار دۆلاری نەوت لە بانكێكی لوبنانە".

هەروەها "بەدواداچوون بۆ ئەوەش دەكرێت كە كۆمپانیای روزنەفت بڕی 250 ملیۆن دۆلارى دابێتە لایەنێك بۆ وەرگرتنی گرێبەستنی نەوت".

پێشتر سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی بڵاویكردەوە، بڕی 250 ملیۆن دۆلار دراوەتە لایەنێك بۆ ئەوەی كاری ئاسانی بكات بۆ گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای روزنەفت و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای كردووە داواكاری گشتی كردووە بەدواداچوون بۆ ئەو دوو بابەتە بكات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان