ئابووری

گه‌شتیارێكى زۆر چوونه‌ته‌ سلێمانى

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌شتیارێكى زۆر چوونه‌ته‌ سلێمانى

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى جه‌ژنه‌وه‌ گه‌شتیارێكى زۆر چوونه‌ته‌ سلێمانى و به‌شێك له‌ هۆتێل و میوانخانه‌كانیش له‌ لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه‌ گیراون.

عه‌تا ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكى كۆمپانیاو نوسینگه‌ گه‌شتیارییه‌كانى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى جه‌ژنه‌وه‌ گه‌شتیارێكى زۆر چوونه‌ته‌ شارى سلێمانى و چه‌ند رۆژێكیش ده‌بێت به‌شێكى هۆتێل و میوانخانه‌كان له‌ لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه‌ گیراون".

باسى له‌وه‌شكرد "هاتنى گه‌شتیاران ئه‌مڕۆ هه‌تا دره‌نگانى شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وه‌ش جوڵه‌یه‌كى زۆر باش ده‌خاته‌ بازاڕ".

هه‌روه‌ها وتى "به‌شێكى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ له‌ رێگه‌ى گروپى گه‌شتیاریی هاتوون و په‌یوه‌ندى باش له‌نێوان كۆمپانیاكانى سلێمانى و كۆمپانیاكانى شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاست هه‌یه‌ بۆ هاتنى گه‌شتیار".

وتیشى "پێشبینى ده‌كرێت بۆ رۆژانى جه‌ژن گه‌شتیارێكى زۆر بێنه‌ سنوره‌كه‌، به‌ڵام كه‌شوهه‌واش كاریگه‌رى له‌سه‌ر رێژه‌ى گه‌شتیار ده‌بێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە لاوازەکانی ژن لە کاتی کارکردن دا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب