عیراقی

حكومه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با سوود له‌ وزه‌ى خۆر وه‌رده‌گرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با سوود له‌ وزه‌ى خۆر وه‌رده‌گرێت

مه‌ودا میدیا-

حکومەتى عیراق، دوو گرێبەستی بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا لە وزەى خۆر، لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی فەرەنسی واژۆ کرد.

ئه‌مڕۆ سێ شممه‌ 9ى نیسانى 2024، لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبای عیراق ئاشكراى كردووه‌، بەمەبەستی بەرهەمهێنانی هەزار مێگاوات کارەبا لەرێگه‌ی وزەی خۆرەوە، لە کێڵگەى ئارتاوی سنووری بەسرە، گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنێرجی فەڕەنسی واژۆ کرد.

راشیگه‌یاندووه‌، بەپێى گرێبەستەکە بەرهەمهێنانی ئەو بڕە کارەبایە بە چوار قۆناغە و بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت و لە هەر قۆناغێک سیستەمی کارەبای نیشتمانیی 250 مێگاوات کارەبای بۆ زیاد دەکرێت.

ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عیراق دێت بۆ زیادكردنى كاره‌با و لە ماوەی رابردوویشدا لەگەڵ ئوردن بۆ کڕینی کارەبا رێککەوت، سه‌ره‌ڕاى دامه‌زراندنى چەندین وێستگەی کارەبای تر.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد