کوردستانی

ئامارى رووداوه‌كانى جه‌ژن له‌م سنووره‌ بڵاوكرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامارى رووداوه‌كانى جه‌ژن له‌م سنووره‌ بڵاوكرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ سێ رۆژى جه‌ژندا له‌ سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان هیچ حاڵه‌تێكى نه‌خوازراوى وا رووینه‌داوه‌ كه‌ شایه‌نى باس بێت، وه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان له‌ ئاماده‌ باشییدا بوو.

عه‌لى جه‌مال قه‌دوورى، وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى گه‌رمیان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان، ئه‌و پلانه‌ى بۆ به‌رێوه‌چوونى رۆژانى جه‌ژن و پشووه‌كان و سه‌یران ئاماده‌مان كردبوو وه‌ك خۆى به‌رێوه‌چوو، وه‌ ئه‌نجامێكى باشى هه‌بوو.

وتیشى، ئێمه‌ هێزه‌كانمان له‌ هه‌موو شوێنێك له‌ ئاماده‌ باشییدا بوو بۆ پاراستنى سه‌رو ماڵى هاوڵاتییان، هه‌روه‌ها له‌ سه‌یرانگاكانى ده‌ره‌وه‌ى شاریش له‌وانه‌ سه‌رته‌ك و ده‌ربه‌ندى بێلوله‌ و ده‌شتایه‌كانى گه‌رمیان، توانیمان گه‌شتیاران بپارێزین و كه‌شێكى ئارامیان بۆ دابین بكه‌ین.

عه‌لى قه‌دوورى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ ماوه‌ى سێ رۆژى جه‌ژندا هیچ رووداوێكى نه‌خوازراوى وا رووینه‌داوه‌ كه‌ شایه‌نى باس بێت، ته‌نها چه‌ند حاڵه‌تێكى ئاسایی هه‌بووه‌.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan