کوردستانی

ئاشكرابوو ئەو دەرمانە چییە كە بەسەر قەرەداغ رشێنرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاشكرابوو ئەو دەرمانە چییە كە بەسەر قەرەداغ رشێنرابوو
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی لە سێ رۆژی رابردوو جۆرە دەرمانێكی زەرد بەسەر قەزای قەرەداغ و شارەزوور رشێنرابوو، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات كە ئەو دەرمانە چی بووە.

رەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەنجامی پشکنینەکە کەلە مەرزی باشماخ ئەنجام دراوە دەرکەوتوە کە پاودەرەکەی پێکهاتوە لە دوانەئۆکسیدی سلیکۆن و ئۆکسیدی کالیسیۆم".

باسی لەوەشكردووە "دوای پرسیارکردن لەشارەزایانی بواری کیمیا خۆشبەختانە هیچ زەرەرو زیانێکی ئەوتۆی بۆسەر تەندروستی هاوڵاتیان و مەڕوماڵات نەبووە، بەڵکو ئەم پێکهاتانە خۆی لەسروشتدا هەیە وجێگەی مەترسی نیە".

ئەوەشی خستەڕوو " ئەوەی جێگەی تێبینییە هەتا ئێستا سەرچاوەی رشتن و بڵاوبوونەوەی ئەم دەرمانە دیارنیە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان