کوردستانی
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ناوه‌نده‌كانى خوێندن ئاگادار ده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێم، بۆ رێزگرتن له گیانى پاكى قوربانیانى تاوانی جینۆسایدی ئەنفال، هه‌موو ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکاتەوە، به چەند ساتێک وه‌ستان بە بێدەنگی و باسكردنى یادى ئه‌نفال بكرێته‌وه.
ئەمڕۆ شەممە 13ی نیسانی 2024، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، له‌و باره‌یه‌وه ئاگادارییەکی ئاراستەی سه‌رجه‌م ناوەندەکانی خوێندنی (حکومی و ناحکومی) کرد.
لە ئاگادارییەکەدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، رۆژی یەک شەممە رێکەوتی 14ی نیسانى 2024، بۆ وەبیرھێنانەوەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان لە پرۆسەی ئەنفالدا، ناوەندەکانی خوێندن بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال دەوەستن.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، پاشتر باسی ئەم تاوانە بۆ قوتابیان و خوێندکاران دەکرێت.
پ ح ع