کوردستانی

زانیاری لەسەر تووشبووانی گیراوانی چاكسازی گەورانی سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری لەسەر تووشبووانی گیراوانی چاكسازی گەورانی سلێمانی
مەودا میدیا-

وتەبێژی چاكسازی گەورانی سلێمانی رەتی دەكاتەوە هیچ گیراوێكی چاكسازییەكە تووشی كۆرۆنا بێت و دەڵێت رێنماییەكان بەباشی جێبەجێ دەكرێن.

فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی چاكسازی گەورانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنا لە ناو گیراوانی چاكسازی گەوران تۆمار نەكراوە و دۆخەكە زۆر باشە و رێنماییەكانیش بەباشی جێبەجێ دەكرێن".

ئەوەشی خستەڕوو "بەردەوام پشكنین بۆ ئەو گیراوانە دەكرێت كە دەچنە دەرەوەو دەگەڕێنەوە بۆ ناو هۆڵەكان و پلەی گەرمی لەشیان دەپێورێت و كۆبوونەوەو دروستكردنی قەرەباڵغی قەدەغە كراوە و رێگە پێدراو نییە".

باسی لەوەشكرد "سەردانیكردنی راگیراوان قەدەغەكراوە لەپێناو دووربوون لەو نەخۆشییەو دەمانەوێت بە باشترین شێوە ئەو دۆخە تێپەڕێنین".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان