کوردستانی
پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دهچێته بواری جێبهجێكردنهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیاری كۆتایی لێدراوە و تەنها ماوەتەوە رێكارە یاساییەكانی تەواو بكرێت.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، حكومەتی عیراق پێی راگەیاندوین كە چاوەڕێن حكومەتی هەرێمی كوردستان پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكات و پارەكەی ئەژمار بكات و دواتر لیستی مووچە بە پلەبەرزكردنەوەكەوە رەوانەی حكومەتی عیراق بكات بۆئەوەی وردبینی بۆ بكرێت و دواتر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وتیشی، بابەتی پلەبەرزكردنەوە هیچ كێشەیەكی تێدا نییە، بەڵام ئەوەی رەنگە كەمێك دوا بكەوێت بابەتی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمە لەگەڵ حكومەتی عییراق، چونكە ئەو بابەتە رێكارە یاسایی و ئیدارییەكانی كەمێك ئاڵۆز و جیاوازە، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە سندوقی خانەشینیی لە هەرێمی كوردستان بوونی نییە و تەمەنی خانەنشینیش لە عیراق و هەرێم جیاوازە.
ئ پ