کوردستانی
ئایا بەهۆی مێشولەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پسپۆڕێكی مێروزانی لە زانكۆی سلێمانی ئاشكرایدەكات كە بەهۆی مێشولەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و ئەوەش لە لایەن رێكخراوی تەندروستی جیهان سەلمێنراوە.
فەرهاد ئەحمەد، پسپۆڕی مێرووزانی لە بەشی بایۆلۆجی کۆلێجی زانست لە زانكۆی سلێمانی رایگەیاند " لەسەرچاوە زانستییەکاندا بەڕوونی ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە بەشێک لەو ڤایرۆسانەی ڤایرۆسی زیکا ، ڤایرۆسی دەننج ، ڤایرۆسی چیکنگۆنیا، ڤایرۆسی زەردەتا، هتد هۆکاری نەخۆشی و پەتای جۆراوجۆرن لەمرۆڤدا بەهۆی میشوولە خوێنمژکانەوە بۆ نموونە میشوولەی ئیدز میسڕی Aedes aegypti کە لەلای خۆشمان هەیە دەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ".
ئاماژەی بەوەشكردووە " ئەو جۆرە ڤایرۆسانەی کە بەهۆی مێشوولەو گەننە Ticksـوە دەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ بەگشی پێیان دەووترێت ئاڕبۆڤایرۆسەکان Arboviruses، ئەم ئاڕبۆڤایرۆسانە بۆ ئەوەی کاریگەربن و لەرێگەی پێوەدانی مێشوولەوە بگەنە خوێنی مرۆڤێکی تەندروست، پێویستە لەچوار بەربەست دەربازیان ببێت، ئەوسا توانای نەخۆشخستنی مرۆڤیان دەبێت".
باسی لەوەشكردووە "سەبارەت بەڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ Covid-19 ـش ئەم تواناو خەسڵەتەی نییەو لەریزی ئاڕبۆڤایرۆسەکاندا نییە، واتا ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ Covid-19 لەرێگەی مێشوولەوە ناگوازرێتەوە، رێکخراوی تەندروستی جیهان WHOـش ئەمەی دووپاتکردۆتەوە کە مێشوولە هۆکاری گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە نییە"