کوردستانی
پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان و ناوچەكەو جیهان بەقۆناغێكی سەخت و هەستیاری مێژووی خۆیدا تێدەپەرێت كە قۆناغی خۆپاراستن و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆناو ئیدارەدانی لێكەوتە تەندروستی و ئابوورییەكانیەتی.
لە راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هاتووە "هەر لە سەرەتای دەركەوتنی یەكەم كەیسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان پەرلەمانی كوردستان لە رێگەی لیژنەی تەندروستی و ژینگەو پاراستنی مافی بەكاربەر لەگەڵ لیژنە تایبەتمەندەكانی دیكە بەردەوام لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیدا بووەو بەدواداچوونی وردی بۆ ئامادەكارییەكان و گرتنەبەری رێوشوێنە پێویستەكان كردووە".
ئاماژە بەوەشكراوە "لێرەوە بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە دەستخۆشی لەهەوڵ و ماندووبوونی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەگشتی و پزیشك و كارمەندانی تەندروستی و پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەكەین بۆ هەموو هەوڵ و ماندووبوونەكانیان، هەروەها ویڕای دەستخۆشیی زۆرمان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە سەرباری خراپیی دۆخ و گوزەرانیان و لەدەستدانی كاری رۆژانەیان بەشێوەیەكی باش پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانن، بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە داواو تكامان لە هاووڵاتییانی خۆشەویست ئەوەیە بەمانەوەیان لە ماڵەكانیان و پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان بۆ سەلامەتیی خۆیان و تەواوی خەڵكی كوردستان پشوو درێژتربن و هاوكاریی زیاتر جێبەجیكردنی رێنماییەكان بن".
باس لەوەشكراوە " هەروەها سوپاسی زۆرمان بۆ هەموو ئەو دامەزراو و لایەن و كەسانەی كە لەچوارچیوەی كاری خێرخوازی و بەدەمەوەچوونی ئەو كەس و خێزانانەی پێویستییان بەهاوكاری بووە، كاری باشیان كردووەو ئومێدەوارین وەك نەریتێكی مرۆیی و كوردستانیانە هەمووان بەپێی توانا زیاتر هاوكار بن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەركی بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی ئەم قۆناغە سەختە لەتایبەتمەندێتیی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە ،كە بەسوپاسەوە دامەزراوەكانی حكومەتی هەریمی كوردستان لە سنووری تواناكانی بەردەست درێغییان نەكردووە، پەرلەمانی كوردستان بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەكان ناتوانێت دانیشتنەكانی خۆی و كۆبوونەوەی لیژنەكانی ئەنجامبدات، لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەی تەندروستی و ژینگەو پاراستنی مافی بەكاربەر، لیژنەی پێشمەرگە، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری و لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان رادەسپێرێت كارەكانی چاودێری و بەدواداچوون و پەیوەندی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەكان زیاتر بكەن، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هەرچی لەچوارچیوەی تواناكاندایە زیاتر بخرێتەگەڕ بۆ تێپەراندنی ئەم قۆناغە".
هەروەها "لەلایەكی دیكەوە پەرلەمانی كوردستان داوا لە هەموو لایەك دەكات بەگیانی لێپرسراوێتیی نیشتیمانی هەموومان پیكەوە شان بدەینە بەر تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە ئەم قۆناغە لە هەر كات زیاتر پێویستیی بە گیانی هاوكاری و پێكەوەیی و هاوخەباتی و هاوهەڵوێستیی هەموو لایەك و هەموو دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمە".