کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی لەسەر دەرمانەكەی قەرەداغ هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی لەسەر دەرمانەكەی قەرەداغ هاتە دەنگ
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو دەرمانەی كە لە قەزای قەرەداغ بڵاوبووەتەوە پاشماوەی بیرە نەوت و كارگەكانە ولەكاتی باران بارین تێكەڵ بووە و هاتوەتە خوارەوە.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی لەڕۆژی 26ی ئادار، چەند رۆژێكی دواتر لەزۆربەی ناوچەكانی قەزاەی قەرەداغ  و شاخ و پێدەشتەكانی ئەو سنورە چەندین پەڵەی زەرد بینرا، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی نمونەیان وەرگرت و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانیان كرد بۆ پشكنین".

ئاماژە بەوەشكراوە " دوای ناردنی نمونەكان و پشكنینی ماددەكە لەلایەن تاقیگەی رەزگە لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەرۆژی 28ی ئادار وەڵامیان داینەوە و پێیان راگەیاندنی كەئەنجامی پشكنینەكان بۆ ئەو مادەیە بریتیەلە لەچەند پێكهاتەیەكی  كیمیایی كەلەژینگەدا هەیە كەبریتین لە دوانە ئۆكسیدی سلیكۆن SIO2 بەرێژەی 36.595 % ئۆكسیدی كالیسیۆم بەرێژەی 899 ,31 % كەهەردوو مادەكە ژەهراوی نیین  و لە سروشتدا هەیە".

ئەوەشخراوەتەڕوو " لەئەنجامی  پاشماوەی هەڵكەندنی بیرە نەوت و  پاشماوەی كارگەكان دەردەكەوێت و كارلێكدەكات و تێكەڵا بەهەور دەبێـت و لەكاتی بارانباریندا  بەشێوەی پەلەی زەرد  دەردەكەوێـت و مەرتسی بۆسەر مرۆڤ نییە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان