کوردستانی
هێزی هاوپەیمانان لە بنکەی سەربازی کەی وەن "K1" کشانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نزیکەی 300 راھێنەر و سەربازی ئەمەریکی و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە یەکجاری لە بنکەی سەربازی کەی وەن لەباشووری کەرکوك کشانەوە و رادەستی هێزە عیراقییەکانیان کردەوە.
مایڵز کاگینز، وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند "هێزی هاوپەیمانان بنكەی سەربازی كەی وەن جێ دەهێڵن، بە بەهای یەك ملیۆن دۆلار كەلوپەلی سەربازیمان بۆ هێزەكانی عیراق جێهێشتووە".

هەورەها ئاشكرایكرد، "ماوەیەكە پلانی جێهێشتنی ئەو بنكە سەربازییەمان داڕشتووە، ئەمەش دوای سەركەوتنی هێزەكانی عیراق و پێشمەرگە بەسەر رێكخراوی داعشدا، هەروەها ئێستا كاتی ئەوەیە هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ژمارەی بنكەكانی كەم بكاتەوە".