کوردستانی
پۆلیسێک کارمەندێکی تەندروستی بریندار دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كۆیە رایدەگەیەنێت لەلایەن پۆلیسێكەوە ھێرش كراوەتە سەر كارمەندێكی تەندروستی و بریندار كراوە ئاماژەی بەوەشکردووە لە دادگا سكاڵا دژی ئەو پۆلیسە تۆمار دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كۆیە رایدەگەیەنێت لەلایەن پۆلیسێكەوە ھێرش كراوەتە سەر كارمەندێكی تەندروستی و بریندار كراوە ئاماژەی بەوەشکردووە لە دادگا سكاڵا دژی ئەو پۆلیسە تۆمار دەكەن.
لە راگەیەندراوێکدا تەندروستی كۆیە رایگەیاند "لە کاتی گەڕانەوەی کارمەندێکی تەندروستی بۆ ماڵەوە، لە رێگا لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە کە پیشەکەی پۆلیسە ھێرش دەکرێتە سەری و زامدار دەکرێت، ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لەم رۆژانە ئەم ھاوڵاتییە تایەكەی بەرزبووە و لەلایەن ئەم کارمەندوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ پشكنینی كۆرۆنا".
ئاماژە بەوەشكراوە "وەکو بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە، ناڕەزایی توند دەردەبڕین و سكاڵای یاسایی بەرامبەر ئەم تاوانە تۆماردەكەین، بەهیچ شێوەیەك قبووڵی ئەم هێرشە ناڕەوایە ناكەین، داوای بەپەلەش لە لایەنی پەیوەندار و دەزگا ئەمنییەكان دەكەین كە رێكاری یاسایی بگرنەبەر بۆ ئەو جۆرە هێرش و تاوانە".
تەندروستی كۆیە داواش دەکات "رێز لە نەخۆشخانە و پزیشك و كارمەندان بگرن، هاوكاری رێگەگرتن بن لەم جۆرە هەڵسوكەوتانە و بەرژەوەندی و مافی پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانە لەبەرچاوبگرن كە شەو و رۆژ لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا كار دەكەن".