کوردستانی
دڵنیایی دەدرێتە هاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كرد كە كەسێك لە قەزای پێنجوێن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە نەخۆشخانەی پێنجوێن رایدەگەیەنێت ئەو كەسە لە ئێران گەڕاوەتەوە و لە كەرەنتینە بووە و تێكەڵ بە خەڵك نەبووە.
دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كرد كە كەسێك لە قەزای پێنجوێن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە نەخۆشخانەی پێنجوێن رایدەگەیەنێت ئەو كەسە لە ئێران گەڕاوەتەوە و لە كەرەنتینە بووە و تێكەڵ بە خەڵك نەبووە.
نەخۆشخانەی پێنجوێن رایگەیاند "دوای ئەوەی هەواڵێک لە پەیجی وەزیری تەندروستی بڵاو کراوەتەوە، لەسەر بوونی حاڵەتێکی کۆرۆنا لە پێنجوێن، هاوڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم هاووڵاتییە پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە راستەوخۆ نێردراوە بۆ کەرەنتینەی سلێمانی. پاش مانەوەی چەند رۆژێک لە کەرەنتینە و وەرگرتنی سامپڵ لێی. دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و بە هیچ جۆرێک داخڵی پێنجوێن نەبووەو تێکەڵی هیچ کەسێک نەبووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە تا ئەم ساتە لە سنووری پێنجوێن، هیچ حاڵەتێکی تووشبوو تۆمار نەکراوە".