کوردستانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا قەرەباڵغترین بازاڕ چۆڵ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هەرچەندە ماوەی چەند رۆژێکە بڕیاری کردنەوەی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دراوە، بەڵام وەک خاوەنی نوسینگەیەکی دراو دەڵیت "بازاڕ وەک و جاران نییە و رۆژانە کار کردن کەمە".
سامان عادل، خاوەنی نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژانە ئێمە لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر 2:00 بۆ 3:00ی پاشنیوەڕۆ دوکانەکانمان دەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بازاڕ وەک و جاران نییە و رۆژانە هاوڵاتییانی کەم دێن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دراو ئەمەش وایکردووە کاریگەری لەسەر کارەکانمان دروستکردووە".
سامان عادل ئاماژەی بەوەشکرد "ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی جێگیرە و تەنها دراوی سووری و تمەن نرخیان زۆر نزمە".
جێگای ئاماژەیە، بەهۆی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاندرا لە بەشێکی زۆر لە شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها دوکان و بازاڕەکان داخران ئەمەش کاریگەری لەسەر باری ئابووری هاوڵاتییان دروستکردووە.