ئابووری
بڕیارێك له بهرژهوهندى هاوڵاتییانى قهرزدار كهوته بوارى جێبهجێكردنهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارەوانیی سلێمانی رایدهگهیهنێت "بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاوڵاتییان، ئەمڕۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە".
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى كردووهتهوه "بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، ژمارە 247ی 27ی ئازاری 2024، تایبەت بە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاوڵاتییان، ئەمڕۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئاشكراشی كردووه "ئەو هاوڵاتییانەی کە قەرزاری شارەوانین وەک کرێی ساڵانەی کرێچێتی و خۆڵ و خاشاک و رسوماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بکەن و سوود لە داشکاندنی 20% وەربگرن و پاکتاوی قەرزەکانیان بکەن".
پ ح ع