ئابووری

بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییانى قه‌رزدار كه‌وته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییانى قه‌رزدار كه‌وته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

شارەوانیی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت "بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاوڵاتییان، ئەمڕۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە".

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ "بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، ژمارە 247ی 27ی ئازاری 2024، تایبەت بە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاوڵاتییان، ئەمڕۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ئاشكراشی كردووه‌ "ئەو هاوڵاتییانەی کە قەرزاری شارەوانین وەک کرێی ساڵانەی کرێچێتی و خۆڵ و خاشاک و رسوماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بکەن و سوود لە داشکاندنی 20% وەربگرن و پاکتاوی قەرزەکانیان بکەن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان