ئابووری

له‌سه‌ر سێ مووچه‌ فه‌وتاوه‌كه‌ دادگاى فیدراڵى به‌ره‌سمى وه‌ڵامى دایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌سه‌ر سێ مووچه‌ فه‌وتاوه‌كه‌ دادگاى فیدراڵى به‌ره‌سمى وه‌ڵامى دایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دادگاى فیدراڵى عیراق، به‌ ره‌سمى وه‌ڵامى نووسراوى ئەندامه‌كه‌ی لیژنه‌ى دارایی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقى دایه‌وه‌ و ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ روونکردنەوە لەسەر پێنەدانی سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو بدات، بەوپێیەی لە دەسەڵاتی دادگاکەیان نییە.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنه‌ى دارایی له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوى كرده‌وه‌ "دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە روونکردنەوە لەسەر پێنەدانی سێ مووچەکەی ساڵی 2023 بدات، بەوپێیەی لە دەسەڵاتی دادگاکەیان نییە".

راشیگه‌یاند "دوای ئەوەی نوسراوم ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی ناوەند کرد، ئەوان وەڵامەکەیان خۆ لادان بوو لە بەرپرسیارێتی گەڕاندنەوەی سێ مووچەکە، ئێستا پێویستە حکومەتی هەرێم وەڵام بداتەوە".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2023ی مووچەخۆرانی هەرێم، له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دابەشنەکراو فه‌وتا.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان