کوردستانی
پلانی هەرێمی کوردستان کۆرۆنای تێکشکاندووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
رۆژی 1ی نیسانی 2020 ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی دێت و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "تاوەکو ئێستا ئێمە وەک وەزارەتی تەندروستی هیچ پێشنیازێکمان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ نەکردووە".
محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا ئێمە وەک وەزارەتی تەندروستی هیچ پێشنیازێکمان بۆ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێشکەش نەکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "چاوەڕێی تەواوبوونی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ دەکەین، بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنی تەواوەتی بۆ بکەین بۆی بزانین تاچەند پێویستمان بە درێژکردنەوەی ئەو ماوەیە هەیە".
محەمەد قادر ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئێمە هەمیشە باسی ئەوەمانکردووە کە سوودێکی یەکجار زۆرمان لە قەدەغەی هاتووچۆ بینەوە و بەمشێوەیە بەرکەوتەکان سنووردار بووە و ژمارەی حاڵەتەکان کەمترە، چونکە ئەم قەدەغە نەبووایە ژمارەی حاڵەتەکان چەند هێندە بوو".
لەبارەی ئەوەی تاچەند هەرێمی کوردستان توانیویەتی بەرەنگاری کۆرۆنا بێتەوە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی وتی "تاوەکو ئەم چرکەیە زۆر بە سەرکەوتووی توانیومانە بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بینەوە، هەروەها لە داهاتووشدا دەرکەوتەی زۆرباشتر دەبینین".
وتیشی "هێشتا هەندێک کەس هەیە پابەندی رێنماییەکان نابن، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی خەڵکی تاڕادەیەکی زۆر پابەندی رێنماییەکانە".
جێگای ئاماژەیە، کۆی گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 150 حاڵەتە کە 2 تووشبووی گیانیان لەدەستداوە و 56 نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.