ئابووری
كاتی دەستپێكردنەوەی پرۆژەی قەرزی بچووك راگەیەنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای راگرتنی بۆ ماوەی نزیكەی 10 ساڵ، هەوڵدەدرێت جارێكیتر پرۆژەی قەرزی بچووك دەستپێبكاتەوە.
ئارام كەریم، بەڕێوەبەری پرۆژەی قەرزی بچووك لە گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند" پرۆژەی قەرزی بچووك لە ساڵی 2011 تا سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014 لە هەرێم ساڵانە 25 ملیار دیناری بۆ تەرخان دەكرا، بەڵام دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی پرۆژەكە بە تەواویی راگیرا".
وتیشی" پرۆژەكە بەشێوەی خولاو بوو، واتا ئەو كەسانەی كە قەرزەكەیان وەردەگرت لە كاتی گەڕانەوەیدا دووبارە دەدرایەوە بە خەڵكی تر بۆئەوەی زۆرترین گەنج لێی سوودمەند بن، بەڵام لە ساڵی 2013 بە بڕیارێكی زارەكی راگیرا و گەڕانەوەی قەرزەكانیش لەلایەن سوودمەندبووانەوە دواكەوت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" بە تەنها لە گەرمیان نۆ ملیار دیناریان وەك پرۆژەی قەرزی بچووك داوە بە گەنجان و تائێستاش 70%ی ئەو پارەیە لەلایەن سوودمەندبووانەوە گەڕێنراوەتەوە".
باسی لەوەشكرد، پرۆژەی قەرزی بچووك بە یاسا لە پەرلەمانی كوردستان جێگیر كراوە و ئێستاش چاوەڕێی گەڕانەوەی بودجەن بۆ پەرلەمانی كوردستان، هەركاتیش بوجە گەڕایەوە پەرلەمان ئەوا بە دڵنیاییەوە پرۆژەی قەرزی بچووك دەستپێدەكاتەوە، جگە لەوەش بەردەوام لە هەوڵدان بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆژەكە".
بەڕێوەبەری پرۆژەی قەرزی بچووك لە گەرمیان، داواشی لەو گەنجانەكرد كە قەرزیان لایە بیگەڕێننەوە، ئەگەرنا ئەوا دەست بە رێكاری یاسایی دەكەن، چونكە ئێستا مانگانە مووچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆیدا دابەشدەكرێت.
ئ.پ