کوردستانی

مەودا میدیا زانیاری لەبارەی جێبەجێکردنی رێککاری نوێی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا زانیاری لەبارەی جێبەجێکردنی رێککاری نوێی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک رێککار و رێنمایی نوێ دا بە بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، بۆ ئەوەی مەترسی بۆ سەر ژیانی فەرمانبەران دروست نەبێت.

ئەردەڵان محەمەد، بەڕێوبەری خەزێنەی دووی سلێمانی لەبارەی رێککاری نوێی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بە مەودا میدیای راگەیاند "سەبارەت بە گرتنەبەری رێککارەکان لەکاتی دابەشکردنی مووچە پەیوەندی بە بەڕێوبەری دائیرەکانەوە هەیە کە چۆن ئەو رێککارانە جێبەجێ دەکەن و مووچە دەدەن بە فەرمانبەرانی".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە بەفەرمی رێککاری فەرمییمان بە نوسراو بۆ نەهاتووە و تەنها هەر ئەوەیە لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکراوتەوە".

هاوکات هەرێم حمە ساڵح، بەڕێوبەری بانکی شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو سیستەمەی حکومەت دایناوە بەپێی ئەوە رێنماییەکان جێبەجێ دەکرێن، هەروەها هاوڵاتییانیش خۆیان بەکەمی دێن بۆ مووچەکانیان".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کەسانەی دێن بۆ مووچەکانیان نایەنە ناو هۆڵەکان و لەدەروە دەوەستن و کە یەشن بۆ ئەوێ تەحقیم دەکەینە ناو دەستییان و تەنانەت هەوێکانیشیان بۆ تەحقیم دەکەین".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "کە هاوڵاتییان و فەرمانبەران بەشێوەیەکی باش پابەندی رێنماییەکانن  و قەرەباڵغی دروست ناکەن لەبەر سەلامەتیان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان