ئابووری

نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى كاتى هاتنى مووچه‌ى مانگى چواره‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى كاتى هاتنى مووچه‌ى مانگى چواره‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی عیراق، ئاشكراى ده‌كات "پێشبینى ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆران ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات، ده‌شڵێت "كێشه‌ى سیوله‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى له‌ عیراقیش دواخست".

د. جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "كێشه‌ى سیوله‌ له‌ عیراق هه‌یه‌ و پێم وایه‌ ئه‌وه‌ هۆكارێك بوو بۆ دواكه‌وتنى ناردنى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم".

وتیشى "ئه‌م مانگه‌ به‌ گشتیی مووچه‌ له‌ عیراق دواكه‌وت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاره‌ى مووچه‌ دابینكراوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌م دوو رۆژه‌دا پاره‌كه‌ ره‌وانه‌ بكرێت".

سه‌باره‌ت به‌ دروستبوونى گرفت بۆ مووچه‌، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی دڵنیاییدا و رایگه‌یاند "هه‌رگیز گرفت بۆ مووچه‌ دروست نابێت و پێشبینى ده‌كه‌ن تاكو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرێت".


پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان