ئابووری

دۆلار هاڕه‌ى گه‌وره‌ى كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆلار هاڕه‌ى گه‌وره‌ى كرد

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى گه‌وره‌ى تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراوى له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد".

باسى له‌وه‌شكرد "دابه‌زینى نرخى دۆلار ماوه‌یه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى له‌سه‌رخۆ به‌رده‌وامى هه‌یه‌، ئه‌م ئێواره‌یه‌ 100 دۆلار بۆ 144 هه‌زار و 800 دینار دابه‌زى".

رابه‌ر محه‌مه‌د، شاره‌زاى ئابوورى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند" به‌شێك له‌سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق بۆ ئه‌مه‌ریكا پرسى دۆلار بوو، دیاره‌ له‌ باره‌ى دۆلاره‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى عیراق ده‌كات، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌ بۆ دابه‌زینى نرخى دۆلار و ره‌نگه‌ له‌رۆژانى داهاتوو زیاتر دابه‌زێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب