ئابووری
شاره‌وانى سلێمانى هه‌موو شوێنه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانیی سلێمانى له باره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك هه‌موو شوێنه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى شاره‌وانى سلێمانى هاتووه " ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان بە گشتی و چێشتخانە و رێستۆرانت و هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەکان و وپێشەنگاکان و سەرجەم دوکاندارەکان بەتایبەتی دەکات کە گواستنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی ھەموو شوێنێکی ناو سنوری ماستەرپلانی شاری سلێمانی ئەرکی شارەوانییە جگە لەو کۆمەلگە نیشتەجێییانەی کە ھای کۆستن و ھەندێک شوێنی دیاری کراو".
باس له‌وه‌شكراوه " لەبەرامبەردا تاکە لایەن کە مافی وەرگرتنی پارەی کرێی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هەیە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بەژمارە (126)ساڵی (2017) تایبەت کۆکردنەوەی داهاتی خۆڵ وخاشک بەشی داھاتی شارەوانییە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "هیچ کۆمپانیا و لایەنێک مافی کۆکردنەوەی ئەو داهاتەی نییه".
ع،ه