ئابووری

پاره‌ى ئه‌م مانگه‌ى موه‌لیده‌ بۆ یه‌ك ئه‌مپێر چه‌ند ده‌بێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاره‌ى ئه‌م مانگه‌ى موه‌لیده‌ بۆ یه‌ك ئه‌مپێر چه‌ند ده‌بێت؟

مه‌ودا میدیا-

خاوه‌ن موه‌لیده‌یه‌ك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م مانگه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى گرفت له‌ كاره‌باى نیشتمانیی هه‌بوو، نرخى كاره‌باى موه‌لیده‌ى ماڵان گران ده‌بێت.

عوسمان ره‌حیم، خاوه‌نى موه‌لیده‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو نرخى كاره‌باى موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى سلێمانى راده‌گه‌یه‌ندرێت و ئه‌و مانگه‌ش پاره‌ى موه‌لیده‌ زۆر ده‌بێت".

وتیشى "به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ندجارێك گرفت له‌ پێدانى كاره‌باى نیشتمانیی دروستبوو، ئه‌مه‌ وایكرد كاره‌ى موه‌لیده‌ زیاتر بدرێته‌ هاوڵاتییان".

باسى له‌وه‌شكرد "بۆ مانگى نیسان نرخى یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له‌نێوان 10 بۆ 11 هه‌زار دینار ده‌بێت و به‌پێى موه‌لیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانیش نرخه‌كه‌ ده‌گۆڕێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان