ئابووری

دارا سێكانیانى: دادگاى فیدراڵیی ته‌نها بانكى ره‌شید و رافیده‌ینى دیاریكردووه‌ بۆ مووچه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دارا سێكانیانى: دادگاى فیدراڵیی ته‌نها بانكى ره‌شید و رافیده‌ینى دیاریكردووه‌ بۆ مووچه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دادگاى فیدراڵیی رایگه‌یاندووه‌ ده‌بێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ رێگه‌ى بانكه‌ فیدراڵییه‌كانه‌وه‌ بێت.

دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵیی له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم زۆر روونه‌ و هیچ قسه‌یه‌كى تر هه‌ڵناگرێت".

باسى له‌وه‌شكرد "دادگاى فیدراڵیی ئه‌وه‌ى یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه‌ كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت لە بانكە فیدراڵییەكانی عیراقەوە بێت".

وتیشى "بانكه‌ فیدراڵییه‌كانى عیراق بانكى ره‌شیدا و رافیده‌ینه‌، له‌ بڕیاره‌كه‌ هیچ باسى هه‌ژمارى من نه‌كراوه‌".

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان