ئابووری
داوامانكردووه ته‌واوى گه‌نمى جوتیاران وه‌ربگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، داوامانكردووه بۆ ئه‌مساڵ ته‌واوى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگیرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ ئه‌مساڵ داوامانكردووه له به‌غدا و وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق ته‌واوى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێم وه‌ربگیرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ساڵانى رابردوو رێژه‌یه‌ك له گه‌نمى جوتیاران وه‌رده‌گیرا، ئه‌وه گرفتى بۆ جوتیاران دروستده‌كرد، چونكه له هه‌ر دۆنمێك به‌شى گه‌نمه‌كانیان وه‌رده‌گیرا".
وتیشى "چاوه‌ڕێى به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر وه‌رگرتنى ته‌واوى گه‌نم بده‌ن و ناكرێت ته‌نها به‌شێكى كه‌م وه‌ربگیرێت چونكه ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى گه‌نم زۆره".
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ ساڵێكى زۆر باشبوو، بارانى زۆر باش بارى، له ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى گه‌نم زۆر باش ده‌بێت"
وتیشى "پێشبینى ده‌كرێت سه‌رو ملیۆن ته‌ن به‌رهه‌مى گه‌نمى جوتیاران بێت، بۆیه پێویسته به‌غدا ته‌واوى گه‌نمى جوتیاران وه‌ربگرێت نه‌ك ته‌نها بڕێكى كه‌می وه‌ربگرێت و ئه‌وى تر له بازاڕ به نرخى كه‌متر بفرۆشێته‌وه".
ع،ه