ئابووری
وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌ولێر ئاگادارده‌كرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى هه‌ولێر سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌ران ئاگادار ده‌كاته‌وه له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا له‌ناو پرۆژه‌كان داینگه دروستبكه‌ن.
لە ئاگاداركردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی هەولێردا هاتووە " ئاماژە بە نووسراوی دەستەی وەبەرهێنان فەرمانگەی راییكردن و هەڵسەنگاندن و مۆڵەتدان ژمارە / (725 لە 11/2/2024) كراوە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و كارئاسانیی هاوڵاتییان و پاراستنی مافیان، ئاگادارتان دەكەینەوە پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان بكەن، بەمەبەستی دانی بەڵێنامەكە لە ماوەی (یەك ساڵ) پێكهاتەی داینگەی ناو پڕۆژەكانتان دروست بكەن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ر و پرۆژه‌یه‌ك پابه‌ندنه‌بێت بە پێچەوانەوە رێكاری یاساییتان بەرانبەر دەگرینەبەر".
ع،ه