کوردستانی
تەندروستی سلێمانی تەحەدای شاسوار عەبدولواحید و هاوسەرەکەی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، شتێک نییە بە ناوی کۆرۆناوەو هەمووی ترساندنی هاوڵاتیانە تەندروستی سلێمانی دەڵێت، فەرموو خۆت و هاوسەرەکەت بچن تەوقەیەک لەگەڵ تووشبووان بکەن.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "بۆئەوانەی دەڵێن شتێک نییە بە ناوی کۆرۆنا با سەردانێکی سەنتەری کۆرۆنا بکەن لەسەرچنار".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەگەر مەردیت و دڵنیایت لە قسەکانت شاسوار عەبدولواحد، خۆت و خێزانەکەت بێ هیچ خۆپارێزیەک وەرە سەردانێکی نەخۆشخانەکەی سەرچنار بکە و تەوقەیەک لەگەڵ نەخۆشەکان بکە و یەکی گوڵێکیان بەرێ بۆ ئەوەی بزانین کۆرۆنا هەیە یان نا".