ئابووری
تائێستا گرفتى غازى ماڵان دروست نه‌بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى نزیكه‌ى پێنج رۆژه به‌رهه‌مهێنانى غاز له كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر وه‌ستاوه، به‌ڵام كاریگه‌رى له‌سه‌ر غازى ماڵان نه‌بووه و غاز فرۆشێكیش ده‌ڵێت، به‌شى ماڵان هه‌یه و گرفت نییه.
فاروق ره‌سوڵ، غازفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "راسته گرفتى غاز دروستبووه، به‌ڵام تا ئێستا به‌ته‌واوى كاریگه‌رى له‌سه‌ر غازى ماڵان نه‌بووه و هیچ قه‌یرانێكیش نییه و رۆژانه غاز دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر بریكار و هاوڵاتییانیش به‌ڵام بڕه‌كه‌ى كه‌مبووه‌ته‌وه".
وتیشى "به‌هۆى ئه‌وه‌ى له وه‌رزى گه‌رماداین، خواستى كه‌م له‌سه‌ر غاز هه‌یه و ئه‌وه‌ش وایكردووه له‌و كاته‌دا كه به‌رهه‌مهێنان زۆر كه‌مه قه‌یرانى غاز شلى ماڵان دروستنه‌بێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان بكرێته‌وه دۆخه‌كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه و رێژه‌ى غازی ماڵانیش زیاد ده‌بێته‌وه".
ع،ه