ئابووری

مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ ده‌كرێت و لیستى مووچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ ده‌كرێت و لیستى مووچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-


بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت و وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى چوار بڵاوبكاته‌وه‌.

كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی لیستى مووچه‌ى مانگى نیسانى ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كردووه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى لیستى سه‌ربازى تێدا نه‌بووه‌ و پرسى ته‌وتین و به‌ بانكیكردنیش هۆكارى دواخستن و نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بووه‌ چونكه‌ هه‌رێم تا ئێستا رازى نابێت به‌ ته‌وتین و به‌غداش هه‌ژمارى من قه‌بوڵ ناكات.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیاى له‌ كاتژمێره‌كانى داهاتوو به‌غدا مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌خاته‌ سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی و ده‌ستبه‌جێ وه‌زاره‌تى دارایی لیستى مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌وێته‌ هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌گه‌ر بێت و گرفتى تر دروست نه‌كرێت له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".

هه‌روه‌ها بابه‌تێكى تر نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا كه‌ پێشتر بڕیارى له‌سه‌ردرابوو، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تا ئێستا هیچ داهاتێكى بۆ به‌غدا نه‌ناردووه‌ته‌وه‌.

خه‌لیل غازى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌غدا ده‌بوو له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو مووچه‌ى مانگى چوار بنێرێت، به‌ڵام دواى خستووه‌، ره‌نگه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌دا پاره‌ى بنێرێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان