کوردستانی
280 کارمەندی کێڵگەی کۆرمۆر ماوەی کەرەنتینیان تەواوکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو سەدان كارمەندی كێڵگەی كۆرمۆر بە گومانی تووشبوونی چەند كەسێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەرەنتینەكرا، ئەمڕۆ ماوەی كەرەنتینەكەیان تەواوبوو.
لیژنەی بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەمچەماڵ رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە، کارمەندانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر ماوەی کەرەنتینکردنیان لە کێڵگەکە تەواوکرد کە 18 رۆژ بوو".
ئاماژە بەوەشكراوە "کەرەنتینکردنی ۲۸۰ کارمەندی کێڵگەکە دوای ئەوە هات کە سێ کارمەندی کێڵگەکە گومانی توشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لێ دەکرا، بەهۆیەوە ماوەی 18 رۆژ تەواوی کارمەندان کەرەنتین کران و نەهێڵرا هیچ کارمەندێک بگەڕێتەوە ناو خێزانەکانیان".
باس لەوەشكراوە "لە ئێستا پشکنین بۆ کارمەندەكانیان کراوە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەنین و کارمەندانی کێڵگەکەش ئامادەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ماڵەکانیان".