کوردستانی
دەرمانە زەردەكە بەسەر ناوچەیەكی تر رشێنرا...هاوڵاتیان ترسیان لێ نیشتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەرمانە زەردەكە كە پێش چەند رۆژێك بەسەر قەرەداغ رشێنرابوو، بەسەر ناحییەی وارماواش رشێنراوە و نازانرێت سەرچاوەكەی كوێیە.
رەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دەرمانێكی زەرد هاوشێوەی ئەوەی قەزای قەرەداغ بەسەر ناحییەی وارماوا لە شارەزوور رشێنراوە و لە ناو ماڵەكاندا بڵاوبووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد "هەر چەندە لە تاقیگە دەركەوتووە دەرمانەكە ژەهراوی نییە، بەڵام لەبەر سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتیان واباشترە هیچ بەرکەوتنێک و دەست لێدانێک لەگەڵ دەرمانە ڕژاوەکە روونەدات، هەر هاوڵاتیەكیش توشی تەنگەنەفەسی یاخود حەساسیەت بوو با پەیوەندی بکات بەمەڵبەند و نەخۆشخانە تەندروستیەکان".
هەفتەی رابردوو لە قەزای قەرەداغ ئەو دەرمانە زەردە بەسەر ماڵەكان رشێنراوە و دواتر براوە بۆ تاقیگە بۆ پشكنین، هەرچەندە باس لەوە دەكرێت هیچ مەترسییەكی نییە، بەڵام هاوڵاتیان توشی ترس بوون و نازانن سەرچاوەی ئەو دەرمانە چی یە و بۆچی رشێنراوە.