کوردستانی
كوڕێك تەقەى لە باوكی كرد و هەڵهات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لەباوكی كردبو دواتر هەڵهاتبوو، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بەشی پۆلیسی قەرەداغ ئاگاداركرایەوە لەبونی رووداوێكی تەقەكردن لەگوندێكی سنوری قەزای قەرەداغ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سنورەكە گەیشتنە شوێنی مەبەست و كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو دەركەوت كە تۆمەتبار باوكی بەفیشەك برینداركردووەو دواتر هەڵهاتووە".
باس لەوەشكراوە "هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سنورەكە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانرا تۆمەتبار لەگوندێك دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار بەكاری هێناوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، س ،ج ) لەدایكبوی 1999، دانیشتوی گوندی تلەزەیت لەسنوری قەزای قەرەداغ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە".