کوردستانی
سومبولی شاری هەڵەبجە رووخا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی كێشە لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و سومبولی شاری شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە، بەشێكی رووخاوەو بوەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان بە وتەی جێگری پارێزگاری ئەو شارەش، كەمتەرخەمییەكە لە وەزیری شەهیدان بووە.
كاوە كەریم، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "لە ڕۆژی 8ی شوباتی ئەمساڵ وەزیری شەهیدانمان لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئاگادارکرد کە ئەگەر مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئەو هەیکەلە ئاستەی نەگۆڕێت و سەرلەنوێ دروست نەکرێتەوە دەروخێت و یەکێک لە داواکاریەکانمان وەک پارێزگای هەڵەبجە سەرلەنوێ دروستکردنەوەیەتی".
باسی لەوەشكردووە "لە ڕۆژی 17ی شوبات نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی شەهیدان و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و ئەنجومەنی وەزیران کرد کە هەیکەلی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ترازاوە و هاوپێچی وێنەکانمان بۆ کردن و کە پێویستە زوو کار بۆ دروستکردنەوەی بکرێت".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "ڕۆژی 13ی ئادار جارێکی تر وەزارەتی شەهیدانمان ئاگادارکردەوە کە سەرجەم کارمەندان ئاگادار کراونەتەوە کە پێویستە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە چۆڵکرێت و رێگە بە هیچ کەس نادرێت سەردانی بکات لەبەر سەلامەتی و لە ترسی کەوتنە خوارەوە بەشی سەرەوە".
وتوشیەتی "مۆنۆمێنتی هەڵەبجە هەیکەلی ئاسنەکەی زۆر لاوازە و پێویستە سەرجەم هەیکەلەکە بکرێتە کۆنکرێت بە پێچەوانەوە گرفتەکان بە بنەڕەتی چارەسەر نابن".