کوردستانی

هۆشداری توند لە بڕینی مووچە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری توند لە بڕینی مووچە دەدرێت
مەودا میدیا-

ژمارەیەك لە مامۆستایانی كوردستان داوا دەكەن لە سەرۆك كۆماری عیراق و نوێنەرە كوردەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكیشدا مامۆستایانی نارازی هەڕەشەی گەورەترین خۆپیشاندان دەكەن.

مامۆستایەك كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "داوا دەكەین لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و نوێنەرە كوردەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە بڕی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بوەتە راستی و بەدەم ئەو ستەمەوە بێن".

ئەوەشی خستەڕوو "دیسانەوە بەپێی دواین قسەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بێت باس لە بڕین و پاشەكەوتی مووچە دەكرێتەوە و ئەوەش زوڵمێكی زۆری حكومەتە بەرامبەر بە مووچە خۆری ئەو هەرێمە دەكرێت".

وتیشی "بڕینی مووچە لە ماوەی ساڵانی رابردوو دۆخی ژیانی هەموو فەرمانبەرێكی خراپكرد لە رووی داراییەو دوبارە ئەو كارە ئەوەندەی تر ژیانی مووچەخۆر قورستر دەكات".

بەپێی راگەیەندراوێكی مامۆستایانی ناڕازی، لە ئەگەری دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان، لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەرژێنە سەر شەقام و خۆپیشاندانی فراوان دەكەن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان