ئابووری

هۆكارى نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشكرا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكارى نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشكرا بوو

مه‌ودا میدیا-

میدیایه‌كى عیراقى بڵاویكرده‌وه‌، هۆكارى نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ دروستكردنى كێشه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

سایتى به‌غداد ئه‌لیوه‌م بڵاویكرده‌وه‌ " مووچه‌ى مانگى یه‌ك و دوو و سێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڕه‌كه‌ى 913 ملیار دیناربووه‌ بۆ هه‌ر مانگێك و حكومه‌تى هه‌رێم خۆى داواى ئه‌و بڕه‌ى كردووه‌".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "بۆ مانگى چوار بڕى پاره‌كه‌ زیادیكردووه‌ و حكومه‌تى هه‌رێم داواى 969 ملیار دینار ده‌كات، واته‌ 56 ملیار دینار زیادیكردووه‌".

ئه‌و سایته‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌بێ هیچ روونكردنه‌وه‌ داواى زیادكردنى پاره‌كه‌ى كردووه‌".

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕیاربوو تا كۆتایی مانگى نیسان به‌غدا مووچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وان بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى دێته‌ پێشه‌وه‌ نازانین چی رووده‌دات و حكومه‌تى هه‌رێمیش هیچ ناڵێت له‌و باره‌وه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان