کوردستانی
نوێنەرێكی هەسەدە بۆ مەودا میدیا باس لەراكردنی چەكدارە داعشەكان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی هەواڵ بڵاوكرایەوە گوایە بە هەزاران داعش لە گرتوخانەیەكی حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان هەڵهاتوون، نوێنەرێكی هەسەدە لە هەرێمی كوردستان ئەو زانیاریانە بەدرۆ دەخاتەوە و دەڵێت، هیچ چەكدارێكی راینەكردوەو دۆخەكە كۆنترۆڵكراوە.
فەتحوڵا حوسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هەواڵانەی بڵاوكرانەوە لە بارەی راكردن و هەڵهاتنی ژمارەیەكی زۆر لە چەكداری داعش لە حەسەكە راست نین و شتی لەو شێوەیە رووینەداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەوڵێك هەبووە لەبەشی خوارەوەی گرتوخانەكە لە حەسەكە، كە سەرجەمیان داعشن و بە هەزاران چەكداری لێیە، بەنیازبوون هەڵبێن، بەڵام هەرزوو لە لایەن شەڕڤانان و بەرپرسانی گرتوخانەكە ئاشكرابوون و هەوڵەكانیان پوچەڵكراونەتەوە".
وتیشی "دڵنیایی دەدەین یەك چەكداری داعشیش هەڵنەهاتووە و هەموو لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكراتە".