ئابووری

سۆران عومه‌ر: چاره‌سه‌رى كاتى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆران عومه‌ر: چاره‌سه‌رى كاتى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق پێى وتین به‌شێوه‌ى كاتى چاره‌سه‌رى مووچه‌ ده‌كه‌ین و دواتر هه‌موو فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ته‌وتین ده‌كرێن.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق پێى راگه‌یاندین، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ هه‌ژمارى منیان بۆ كراوه‌، مووچه‌كانیان ده‌ده‌ین، ئه‌وانه‌شى تا ئێستا بۆیان نه‌كراوه‌ له‌ بانكى تى بى ئاى ته‌وتین ده‌كرێن".

باسى له‌وه‌شكرد "سودانى وتى بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ته‌وتین دوا نه‌كه‌وێت ئه‌مه‌ وه‌ك چاره‌سه‌رى كاتى ده‌كه‌ین، دواتر ته‌واوى سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌ بانكه‌ حكومییه‌كانى عیراق ته‌وتین ده‌كرێن و مووچه‌كانیان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر بانكه‌ عیراقییه‌كان".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان