ئابووری
چاوه‌ڕێى دابه‌زینى نرخى دۆلار بكه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێى دابه‌زینى نرخى دۆلار بكه‌ن و به‌مزوانه زۆر هه‌رزان ده‌بێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیارى راگه‌یاند "دۆلار هیچ هێزێكى نه‌ماوه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌و ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له خوار 148 هه‌زار دیناره‌وه‌یه".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و نرخه‌ى ئێستا هه‌یه نرخى كۆتایی نییه و زیاتر داده‌به‌زێت، چاوه‌ڕێ بن دۆلار به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌زین تا ئه‌و نرخه‌ى بۆى دیاریكراوه كه خوار 140 هه‌زار دیناره".
وتیشى "هیچ هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رزبێته‌وه، كه‌واته به‌مزوانه نرخى دۆلار داده‌به‌زێت و بانكى ناوه‌ندى و حكومه‌تى عیراق به‌رده‌وامن له رێكاره‌كانیان".
ع،ه