ئابووری

14 هه‌زار مردوو مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


14 هه‌زار مردوو مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عیراق رایگه‌یاند، دواى پێداچوونه‌وه‌ به‌ناوه‌كاندا ده‌ركه‌رتووه‌ سه‌رو 10 هه‌زار كه‌س مردوون و مووچه‌شیان پێدراوه‌.

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى، وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عیراق رایگه‌یاند "له‌ ماوه‌ى رابردوو وردبینى له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ كرا كه‌ هاوكارى كۆمه‌ڵاتییان وه‌رگرتووه‌ مانگانه‌ و ده‌ركه‌وت كه‌سانێكى زۆر مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌ و له‌ ژیان نه‌ماون".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌ دواى وردبینییه‌كه‌ ده‌ركه‌وت زیاتر له‌ 14 هه‌زار كه‌س مردوون و مووچه‌ى هاوكارى كۆمه‌ڵایه‌تیشییان پێده‌درێت بڕیاردرا به‌ راگرتنى مووچه‌كانیان".

وتیشى "هه‌ر خێزانێك پێویستى به‌و پاره‌یه‌ بێت پێى ده‌درێت و ئه‌وه‌شى پێویستى پێى نه‌بێت به‌ته‌واوى راده‌گیرێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان