ئابووری
ئه‌م شه‌پۆله به‌هێزه‌ى باران زیانى به دانه‌وێڵه گه‌یاندووه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له ئێستادا وه‌رزى دروێنه‌كردنى دنه‌وێڵه‌یه و شه‌پۆلێكى بارانبارین ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه،به‌وه‌ش مه‌ترسی زیانگه‌یاندنى هه‌بوو به دانه‌وێڵه و جوتیاران له به‌رده‌م مه‌ترسیدا بوون، به‌ڵام وه‌ك وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ده‌ڵێت "خۆشبه‌ختانه زیانه‌كان به‌و شێوه‌یه نه‌بووه".
هیوا عه‌لى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى ئه‌وان زیانه‌كانى دانه‌وێڵه به‌هۆى ئه‌م شه‌پۆله بارانبارینه‌ى دوایی به‌و شێوه‌یه نه‌بووه".
وتیشى "ئه‌گه‌رچى زیانه‌كان كه‌میش بن ئه‌وان داواكاری قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى جوتیاران ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن".
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا شۆلێكى به‌هێزى باران ده‌ستیپێكرده‌وه و له هه‌ندێك ناوچه لافاو دروستبوو، پێش شه‌پۆله‌كه‌ش وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ هۆشداریدا به جوتیاران ئه‌گه‌ر كاتى دروێنه‌ى دانه‌وێڵه‌كانیان هاتووه، دروێنه بكه‌ن بۆ پاراستنیان له زه‌ره‌ر و زیانى بارانه‌كه.
پ ح ع